نوچه نێت
حكومه‌تى زیمبابۆى بڕیارى داوه هاوڵاتیان ده‌توانن دراوى دۆلارى زیمبابۆى به دۆلارى ئه‌مریكى بگۆڕنه‌وه كه هه‌ر تاكه دۆلارێكى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن دۆلارى زیمبابۆى ده‌وه‌ستێ.
به‌پێى لێدوانێكى به‌رپرسى بانكى ناوه‌ندى زیمبابۆى هاوڵاتیان له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌توانن دراوه كۆنه‌كانیان بگۆڕنه‌وه كه له‌ساڵى 2009 وه له‌بازاڕه‌كان مامه‌ڵه‌ى پێناكرێت. ئه‌ویش دۆلارى زیمبابۆیه و له‌بری ئه‌ویش نرخه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر دۆلارى ئه‌مریكى دانراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و وڵاته تووشى چه‌ندین قه‌یرانى ئابوورى و هه‌ڵاوسانى ئابوورى بۆته‌وه.
1 دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن دۆلارى زیمبابۆیه
0
Share.



