نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچەی مانگی چوار دەكرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه مووچه‌ی پێده‌درێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم لە راگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە تێداهاتووە:ئەمڕۆ هەینی 12/6/2015 بڕی 508 پێنج سەد و هەشت ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە كوردستان، هەروەها رۆژی یەك شەممە 14/6/2015 بە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4/2015.