نوچه نێت
پیاوێكى ته‌مه‌نى 21 ساڵه ئه‌فریقیای باشوور به‌هۆى خه‌ته‌نه‌كردنێكى هه‌ڵه‌وه ئه‌ندامى نێریینه‌ى له‌ده‌ست دا. دواتر تیمێكى پزیشكى له زانكۆى ستیلن بۆش، ئه‌ندامێكى نێرینه‌یان بۆ پیاوه گه‌نجه‌كه چاند.
ئه‌م هه‌واڵه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بوو ئێستا به‌پێى دوایین هه‌واڵ هاوسه‌رى ئه‌و پیاوه گه‌نجه دوو گیانه‌و له‌مانگى چواره‌مى دووگیانى دایه. دكتۆر فانده‌ر میرویى یه‌كێك بووه له پزیشكه‌كانى تیمه‌كه و به سایتى بى بى سى راگه‌یاندووه” ئه‌و پیاوه ده‌توانێ میز بكات و ئه‌ندامی نێرینه‌ى ره‌پ ببێت و سێكس بكات هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شى ده‌وێت” پێشتر له چین چاندنى ئه‌ندامى نێرینه ئه‌نجام دراوه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌فریقیاى باشوور به سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێت. پزیشكه‌كانیش روونى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و وڵاته پێویستى به ده‌یان نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى ئه‌ندامى نێرینه هه‌یه چونكه زۆرێك له‌منداڵانى ئه‌و وڵاته به هۆى خه‌ته‌نه‌كردنى هه‌ڵه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌یان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و پیاوه‌ى ئه‌ندامى نێرینه‌ى بۆ چێنرا ده‌بێته باوك
0
Share.