جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەولێر: لەگەڵ هەرێم پێكەوە رووبەرووی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەبینەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دوای گەیشتنە هەولێر،ئێمە هاتووین بۆئەوەی بە هەماهەنگی رووبەرووی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ببینەوە و پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین.

حەسەن قەشقاوی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بەسەردانێك گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە تاوەکو رۆژی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوەو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند”ئێمە هاتووین بۆئەوەی بە هەماهەنگی رووبەرووی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ببینەوە و پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین”.

وتیشی”بۆ من جێگای خۆشحاڵییە دوای هەشت ساڵ کە وەکو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هاتبووم، جارێکی دیکە هاتوومەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.

لای خۆشیەوە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران کرد و وتی کە”ئێران وەکو وڵاتێکی دراوسێی دۆست رۆڵ و پێگەی خۆی هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com