سەرۆكایەتی هەرێم لەسەر كەوتنی موسڵ راگەێندراوێك بڵاودەكاتەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان راگەێندراوێك لەسەر كەوتنی موسڵ بڵاودەكاتەوەو دەڵێت،زۆربەی پرسیارەكان مینڕێژكراون و گومانی زۆر و تۆمەتباركردنی ژێربەژێریان تێدایە كە زۆر لە هۆكارە ڕاستەقینەكانی كەوتنی موسڵەوە دوورن، هیچ ڕاشكاویی و شەفافییەتێكیان تێدا نییە، بۆیە پێمان وانییە پێوەندیی بەئێمەوە هەبێت و كاریشمان بەسەرییەوە نییە.

دەقی راگەێندراوەكە:

لیژنەی لێكۆڵینەوەی سەر بە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە كەوتنی شاری موسڵ لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعشەوە لە حوزەیرانی 2014 زاینی، چەند پرسیارێكی ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە، پاش بینین و دیراسەتكردنی ناوەرۆكەكەی، لە بارەی پرسیارەكان و بەلاڕێدابردن و دووركەوتنەوە لە كرۆكی بابەتەكە و بنەماكانی، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین:

 

یەكەم:

زۆربەی پرسیارەكان مینڕێژكراون و گومانی زۆر و تۆمەتباركردنی ژێربەژێریان تێدایە كە زۆر لە هۆكارە ڕاستەقینەكانی كەوتنی موسڵەوە دوورن، هیچ ڕاشكاویی و شەفافییەتێكیان تێدا نییە، بۆیە پێمان وانییە پێوەندیی بەئێمەوە هەبێت و كاریشمان بەسەرییەوە نییە.

 

دووەم:

پێویست بوو ئەو پرسیارانە لەو كەسانە بكرێت كە ڕێگرییان كرد لە هاریكاریی لەگەڵ پێشمەرگە و بگرە نەیانهێشت پێشمەرگە ڕووبەڕووی داعش ببێتەوە پێش گرتنی موسڵ و دوای گرتنیشی، هەروەها ئاراستەی ئەو سەركردە سەربازییانە بكرێت كە لە موسڵ هەڵاتن و موسڵ و چەكەكانیان تەسلیمی داعش كرد.

 

سێیەم:

هەرچی بابەتی چۆنێتی ئیدارەدانی شەڕ لە دژی داعش و وردەكاریی و لێكەوتەكانێتی لە هەرێمدا، ئەوە حەسرییەن تایبەتە بەدامودەزگاكانی هەرێم.

 

دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

11/6/2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com