ئۆپۆزسیۆن رۆژی دوو شه‌ممه به دوا مۆڵه‌ت ده‌زانێت بۆ پارتی و یه‌كێتی
ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی كوردستانیش هۆشداری به ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
دوای ئه‌نجامدانی دوا كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسسیۆن، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دووشه‌ممه به دوا رۆژ داده‌نێن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، هاوكات ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادیش هۆشداری به ده‌سه‌ڵات ده‌دات.
ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، له دوای درووستبوونی قه‌یرانه‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامێكی روون له‌و كۆبوونه‌وانه نه‌خراونه‌ته‌ڕوو، له دوا كۆبوونه‌وه‌شدا، لایه‌نه به‌شداربووه‌كان هیچ لێدوانێكییان نه‌دا و بڕیاره رۆژی دوو شه‌ممه دیسانه‌وه كۆبنه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجام بدرێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن رۆژی دوو شه‌ممه به دوا مۆڵه‌ت ده‌زانن بۆ پارتی و یه‌كێتی، تا وه‌ڵامی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ چاكسازی، به‌ڵام تا ئێستا روون نیه ئایا له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، هه‌ڵوێستی هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌بێت له به‌رانبه‌ر یه‌ك.له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی كوردستان، كه له‌و كه‌سانه پێكدێت سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمییان كردووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كییان ئه‌نجامداوه و تێیدا باس له‌وه كراوه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڵێنه‌كانی خۆی كه به‌و كه‌سانه دابووی، هێشتا هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌ری بۆ هه‌ڵنه‌هێناوه، هاوكات هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، لیژنه‌یه‌كییان پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوونی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و كه‌مئه‌ندامان.له‌و رووه‌وه فایه‌ق گوڵپی ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ك پێویست وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆنی نه‌دایه‌وه، كێشه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هات و داواكاریه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه ناڕه‌زایی نیشان ده‌ده‌ین”.