نوچەنێت .knn:
فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر رایگەیاند،نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی كاركردنی شۆفڵ و حەفارەی پێشمەرگە بۆ قایمكردنی سەنگەرەكان و لێدانی خەندەق، لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە بە مەبەستی رێگریكردن تەقە لە پێشمەرگە كراوە.
مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر رایگەیاند: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەكاتی كاركردنی شۆفڵ و حەفارەی پێشمەرگە بۆ قایمكردنی سەنگەرەكان و لێدانی خەندەق، لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبییەوە بە مەبەستی رێگریكردن تەقە لە پێشمەرگە كراوە”.
روونیكردوە”رووداوەكە لە گوندی مەرجانە كە دەكەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی جەلەولا و سەعدیە روویداوە و هێزی پێشمەرگەش بەرپەرچی هێرشەكەی حەشدی شەعبیان داوەتەوە”.
سەنگاوی ئاماژەی بەوەشدا”پاش رووداوەكە شاندێكی حكومی هاتوونەتە لایان و پێیان راگەیاندوون كە حەشدی شەعبی داوا دەكات بۆ ئەو كارە دەبێت فەرمان لە عەلی یاسری فەرماندەی حەشد وەربگرن”.
فەرماندەكەی پێشمەرگە وتیشی”بە شاندەكەی حكوومەتمان راگەیاند كە هیچ كەسێك ناتوانێت دەست بخاتە رێگەی ئێمە و ئێمە تەنها فەرمان لە سەرۆكی هەرێم وەردەگرین”.