نوچه نێت
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ره‌وتى سه‌در ئاشكرایان كردووه. قه‌یس خه‌زعه‌لى 12 ملیار دینارى دزیوه و به ته‌زویركردنیش موڵكى خه‌ڵكى فرۆشتووه.
چه‌ندین جار موقته‌دا سه‌در هه‌ندێك له‌لایه‌ن حه‌شدى شه‌عبى به ” وقحه” یان ” به‌دڕه‌وشت” وه‌سف ده‌كات. به‌دیاریكراویش مه‌به‌ستى له عه‌صائیبى ئه‌هلى هه‌قه كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. به‌پێى هه‌واڵێك كه له‌سایتى عه‌باسیه نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه. قه‌یس خه‌زعه‌لى ده‌یه‌وێ هه‌ندێك ناوبژیوان بدۆزێته‌و ه بۆ ئه‌وه‌ى بارودۆخى خۆى له‌گه‌ڵ كوتله‌ى سه‌در و خودى موقته‌دا سه‌دڕ هێوركاته‌وه. به‌تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و كوتله‌یه بووه و ئینشقاقى تێدا كردووه. به‌ڵام سه‌درییه‌كان پێداگرى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌كه‌ن و به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر قه‌یس خه‌زعه‌لى به” دز” ناو ده‌به‌ن. ئه‌وان بۆ سایتى عه‌باسییه نیوزیان ئاشكرا كردووه كه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه و بۆ دیاركردنى ئه‌وپارانه‌ى خه‌زعه‌لى له‌كاتى جیابوونه‌وه‌ى دزیویه‌تى. بره‌كه‌شى بریتیه له 12 ملیار دینار و پاره‌كه هى سه‌ندوقى خێرخوازى بووه. دواتریش له‌كاتى جیابوونه‌وه‌كه قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رپه‌رشتى سێ باره‌گاى كردووه و هه‌ر هه‌موو ئه‌و باره‌گایانه به ته‌وزیركردن فرۆشتووه كه بڕى پاره‌كه له ملیارێك دینار زیاتر بووه.
سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى 12 ملیار دینارى دزیوه
0
Share.