کێشەی كەمیی بەنزین لەهەرێم چارەسەر كرا

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەنزین لە توركیاوە دەگاتە پارێزگای دهۆك و لە هەولێریش بەنزینی یەدەگ هەیە و قەیرانی كەمیی بەنزین چارە كراوە.

بەیار دۆسكی،ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”سەرەتا کێشەی بەنزین لە سنووری پارێزگای دهۆك دروست بوو و ئەمەیش بە هۆی هەڵبژاردنەكانی توركیا و نوێنەكردنەوەی گرێبەستی گواستنەوەی بەنزین بوو، دواتر هاووڵاتیان لە هەولێریش بە لێشاو ڕوویان لە بەنزینخانەكان كرد و ئەو کێشەیە دروست بوو، بەڵام ئێمە پەیوەندیمان بە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە كرد و باسیان لەوە كرد كە کێشەکە چارە بووە”.

تیشی”ئەمڕۆ بەنزین لە توركیاوە دەگاتە پارێزگای دهۆك و لە هەولێریش بەنزینی یەدەگ هەیە و هیچ كێشەی كەمیی بەنزین نییە، چونكە لە بەنزینخانەكان بەنزین دەست دەكەوێت بە بێ ئەوەی هیچ كێشەیەك هەبێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com