نوچەنێت.ههولێر:
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت،هاوهەڵوێستی و یەکڕیزی نێوان خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم زۆر گرینگە بەرامبەر بەو تەحدیانەی کە هەن.
بەپێ هەواڵێكی ماڵپەڕی پارتی،ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان فازڵ میرانی پێشوازی لە شاندی چوار حزبی کوردستانی کرد کە پێک هاتبوون لە
یەکەم/ حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان؛
دووەم/ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان؛
سێیەم/ حزبی شیوعی کوردستان؛
چوارەم/ پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران.
فازڵ میرانی،ئەم جۆرە کۆبوونەوانەی بە هەنگاوێکی گرینگی لەم بارودۆخ و هەلومەرجەی ئیستادا ناو برد.
(میرانی) باسی ڕەوشی ئیستای هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و ڕایگەیاند:کە بارودۆخەکە وادەخوازێت کە یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی خەڵک و گشت لاینە سیاسییەکان بەرامبەر ئەو تەحدیانە بەهێز بکرێت تا کارێکی وەها هاوبەش بکەین کە خاڵە هاوبەشەکان زیاتر بکەین و بیکەینە بەرنامەی هاوبەش و ئەو خاڵانەی کە جیاوازیشین کە زۆر کەمن کەمی بکەینەوە و بەیەک بگەین.
لای خۆشییەوە محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تەئکیدی کردەوە کە یەکڕیزی گەلەکەمان دەبێتە هۆی بەدیهینانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان دەستخۆشیشی لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد بۆ ئەو قارەمانێتیەی بەرامبەر بە تیرۆریستانی داعش دەینوێنن.
تەکیدیشی کرد کە بوونی دەستوور زۆر گرینگە بۆ وڕتەکەمان کە مافەکانی تاکی تیدا پارێزراو دەبێ.