نوچەنێت.تایبەت
سهرۆكى فراكسیۆنى ئازادى لهپهرلهمانى كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی سهرۆكى حكومهتی کوردستان، شافیەت دروست دەکات و بەپرسیارەتی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی.
بەبریارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، داهاتی نەوت لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکان نامێنێت و دەچیتە سەر حسابی وەزارەتی داراییەوە، ئەو بڕیارەی بارزانی، پشتیوانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی بەدای خۆیدا هێنا، بەهەنگاوێکی گرنگیان زانی.
ئەبو كاروان، سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لەپەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت، لەبارەی ئەو بڕیارەوە دەڵێت” ئەم بریارە گرنگەو دەبێت دەبێت پارە لای وەزارەتی دارایی بێت، ئەو وەزارەتە راستەوخۆ سەرپەرشتی ئیش و كارە داراییەكان بكات“ پێی وایە”ئەگەر شەفافیەتیش گرێ نەدرێت بەم بابەتەوە، ئەم بڕیارە بۆخۆی دەوری خۆی دەبینێت لە بواری شەفافیەتدا“.
بەبڕوای سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی، لەدوای ئەو بڕیارەوە بهرپرسیارێتى دهكهوێته سهرئهستۆى وهزارهتى دارایى و دەشڵێت”بەدڵنیایەوە ئەو بڕیارە شەفافیەت زیاتر دەكات، ئەگەر داهاتی نەوتی كوردستان راستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی، مانای ئەوەیە وەزارەتی سامانه سروشتییەكان خۆی لەو بەرپرسیاریەتیە دەرباز دەكات كە لە ئەستۆی دایە لە بواری شەفافیەت و داهاتوو ئەو ئەرکە ئەکەوێتە ئەستۆی وەزارەتی داراییەوە“.