نوچەنێت.تایبەت
بڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، لەسەر گواستنەوەی داهاتی نەوت لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ وەزارەتی دارایی، دەنگدانەوەی بەدوایخۆیدا هێناو لایەنە سیاسییەکان بەگشتی بەهەنگاوێکی ئەرێنیان ناو برد، بزوتنەوەی ئیسلامی پێی وایە، بڕیارەکە بەرپرسیارەتی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی کە لەمەودوا هیچ بیانوێكی نامێنێت، بڵێت داهات دیار نییه و شه‌فاف نییه.
شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان،له لێدوانێكی تایبه‌ت بەنوچەنێت لەبارەی ئەو بڕیارەوە ده‌ڵێت”هه‌رچی داهات و په‌یوه‌ندی بەبڕی پارەوە هەیە، دەبێت بچێتەوە وه‌زاره‌تی دارایی و له‌وێوه بەپێی پێداویستی و به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه، به‌سه‌ر هه‌موو شوێنه پەیوەندیدارە‌كاندا دابه‌شبكرێت“.
شوان قه‌ڵادزه‌یی،كە لەهەمانكاتدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامییە، دەشڵێت”فشارێكی راگه‌یاندن له‌سه‌ر حکومەت و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان هه‌بوو، به‌وه‌ی كه داهاتی نەوت دیار نییه و شه‌فاف نییه، بەڵام بەم بڕیارە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی سامانه سراوشتییه‌كان خۆی له ژێر ئه‌و فشارەی راگه‌یاندنه ده‌باته ده‌ره‌وه و هه‌مووی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات“.
قه‌ڵادزه‌یی پێی وایە”وه‌زاره‌تی دارایی لەدوای ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەت، هیچ بیانوێكی نامێنێت كه بڵێت داهات دیار نییه و شه‌فاف نییه، ئه‌و كاته ئه‌ركی ئه‌وان قورس‌تر ده‌بێت، واته ئه‌ركی وه‌زاره‌ته‌كه و وه‌زیره‌كه و ئەو حیزبه‌یە کە ئەو وەزارەتەی وەرگرتووە، هه‌ر كه‌موكوڕێیه‌كی دارایی له‌هه‌رێمی كوردستان بێته ئاراوه، بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئەو بڕیارە ئه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه نەهێشتن بڵێن ئێمه داهاتمان نییه و دەبێت داوای داهات لە وەزارەتێكی تر بكەین“.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی راشیگەیاند”ئەم بڕیارە كارێكی باشە، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەر بڕیار نەبیت تەحویلكرابیت، گرنگ ئەوەیە هەرچی ئەو داهاتانەشە لەگەڵ بڕیارەكە بچێتە وەزارەتی دارایی، ئەگینا وەزارەتی دارایی دەكەویتە ژێر بار و فشار و قورساێكی زۆر گەورەوە“.