ناشناڵ جیوگرافیك بەشی كوردی كردەوە

0

نوچەنێت- شەفەق نیوز

 

ماڵپەڕی ناشناڵ جیوگرافیكی جیهانی تایبەت بە زانست و سروشت بە شێوەیەكی فەرمی بەشێكی بە زمانی كوردی كردەوە.

 

ئەم ماڵپەڕە بە یەكێك لە گرنگترین و دیارترین ماڵپەڕە جیهانییەكان دادەنرێت لە بوارەكانی جوگرافیا و فەلەك و كەش هەواو ژینگە و تەكنەلۆجیا.

 

بەشی كوردی ئەم ماڵپەڕە كە تازە كراوەتەوە زمانی كوردی شێوەزاری كرمانجی بەكاردەهێنێت كە كوردەكانی باكور و رۆژئاوا و بەشێكی باشوری كوردستان قسەی پێدەكەن.

 

ئەم ماڵپەڕە سەر بە ئەنجومەنی جوگرافیای ئەمریكایە و چالاكیەكانی بوارەكانی جوگرافیا و وێنەگرتنی ڤیدیۆ و فۆتۆی جوان و نامۆ و زانستی شوێنەوار و زانستی سروشتی و پاراستنی ژینگە و مێژوو و كلتوری گەلان دەگرێتەوە.

 

هەروەها ئەنجومەنی ئەمریكا بۆ جوگرافیا هەستان بە دەركردنی گۆڤارێك بۆ زانست و تەكنەلۆجیا لەژێر ناوی ” زانكۆ” ، تا ئێستا 3 ژمارەی ڵێدەرچوە بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی و زازاكی.

 

ئەنجومەنی ئەمریكا بۆ جوگرافیا رێكخراوێكی ناحكومییە ساڵی 1888 دامەزراوە و یەكێكە لە گەورەترین ناوەندە مەدەنیەكان لە جیهاندا.

 

بۆ سەردانی بەشی كوردی ناشناڵ جیۆگرافیك، كلیك بكە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com