نوچەنیت- گۆڤاری گلۆبی ئەمریكی
هەوالێك لە رۆژنامەی گلۆبی ئەمریكیدا بڵاو بوەتەوە بە ناونیشانی ” شازادە دیانا و كچە نهێنییەكەی” و وێنەی هەردووكیانی لەسەر بەرگی گۆڤارەكە داناوە و هەموو خوێنەرانی تووشی شۆك كردوە و بوەتە هەواڵی سەرجەم دەزگا راگەیاندنەكانی تری رۆژئاوا.
لە هەواڵەكەدا هاتوە ” لە كاتێكدا شانشیی یەكگرتوو پێشوازی لە هاتنە دنیای شازادە شارلوت ءیلیزابیس دیانای منداڵی شازادە ویلیام و شازادە كایت دەكەن، بەڵام پرسی بوونی شازادەیەكی تر كە بە نهێنی و بە ناسنامەی نهێنییەوە دەژیت ، بوەتە باس و خواسی خەڵكی”. گۆڤارەكە دەڵێت شازادە ویلیام و شازادە هاری خوشكێكیان هەیە كە لە خۆیان گەورەترە.
گۆڤارەكە دەڵێت شازادە دیانا ناچار بوە لە كانوونی یەكەمی 1980 پێش هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە چارلز چەند پشكنینێكی پزیشكی بكات بۆ ئەوەی شاژنە ئەلیزابێس دڵنیا بێت لەوەی كە منداڵی دەبێت ، یەكێك لە هێلكەكانی شازادە دیانا بە تۆوی شازادە چارلز پیتێنراوە و ئەنجامەكەی ئەرێنی بوە و منداڵ دروست بوە ، پاشان داوا كراوە دەستبەجێ لەناوببرێت ئەو خانە كۆرپەلەییە.
بەڵام پزیشكەكە یەكێك لە خانەكانی كۆرپەلەكەی هەڵگرتوە و لە منداڵدانی هاوسەرەكەیدا چاندوویەتی ” ئەمەش مانای ئەوەیە هاوسەری ئەو پزیشكە منداڵی شازادە چارلز و شازادە دیانای لە سكیدا هەڵگرتوەبێئەوەی خۆیان ئاگادار بن. منداڵەكە لەدایك بوو و ناویشی سارایە و خوشكی گەورەی شازادە ویلیام و هارییە، تێبینی وێنەی كچەكە دەكرێت لەسەر بەرگی گۆڤارەكە كە شێوەی زۆر لە شازادە دیانا دەچێت .
گۆڤارەكە دەڵێت سەردانەكەی ئەم دواییەی شازادە ویلیام و هاوسەرەكەی بۆ بینینی سارا بوە و شازادە كایت سەردانی كردوە.
دوای ئەوە سارا توشی جاڕس كردن بوە و چەندین نامەی نەناسراوی بۆ هاتوە بۆیە بڕیاری داوە لە بەرچاوی خەڵك دوور بكەوێتەوە و بە هێمنی بژی.


