پەیوەندی نێوان درێژی باڵا و ئەو داهانەی دەستت دەكەوێت

0

نوچەنێت – مستقلە

 

زانایان بوونی پەیوەندییان لە نێوان بەرزی باڵا و ئەو داهاتەی دەستی دەكەوێت ئاشكرا كرد. شارەزایانی بواری خۆراك و دەرمان لە ئەمریكا بە هاوكاری لەگەڵ زانایانی زانكۆی ئۆهایۆ توێژینەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ دیاری كردنی پەیوەندی نێوان بەرزی باڵای مرۆڤەكان و ئەو داهاتەی دەستیان دەكەوێت ، لە ئەنجامدا بۆیان دەركەوت كە بۆ هەر 2.5 ساننتیمەتر بەرزی لە باڵادا داهاتی بە بڕی 800 دۆلار زیاد دەكات . توێژەران توانا عقڵی و جەستەییەكانیشییان لەبەرچاو گرتوە لە توێژینەوەكەدا.

 

بە شێوەیەكی گشتی جیاوازی باڵا بە بڕی 10-12 سم پەیوەندارە بە زیادبوونی بڕی مووچە لە وڵاتە رۆژئاواییەكان بە بڕی 9-15% لە نێوان ئەوانەی لە نوسینگەكاندا كار دەكەن، بەڵام ئەم جیاوازییە نیە لە نێوان ئەوانەی ئەو كارانە دەكەن كە پێویستی بە توانای جەستەیی و ماسولكەییەوە هەیە.

 

هەورەها لە پێشووشدا توێژینەوەیەك كرا تەنها لەسەر ئەو ژنان، كە دەركەوت ئەو ژنانەی باڵایان بەرزە داهاتیان زیاترە لەوانەی كە باڵایان كورتە.

 

هەندێك لە توێژەران پێیان وایە كەسانی باڵابەرز داهاتیان زیاترە لەبەر ئەوەی توانای ژیرییان زیاترە و زیاتر متمانەیان بەخۆیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com