نوچه نێت
شه‌وى رابردوو له‌میانه‌ى دیدارێكى له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى ئه‌مریكى وشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى عێراق تاوتوێى بابه‌تى وشككردنى سه‌رچاوه داراییه‌كانى داعشى كردووه.
به‌پێى چه‌ندین زانیارى رۆژنامه‌وانى شه‌وى رابردوو وشیار زێبارى له‌گه‌ڵ دانیال گێلزه‌ر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى خه‌زێنه‌ى ئه‌مریكى دانیشتووه و تاوتوێى ئه‌و میكانیزمه‌یان كردووه كه رێگرى له‌داعش بكات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه داراییه‌كانى له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى عێراق پێ نه‌گات. به‌پێى زانیارییه‌كان وشیار زێبارى باسى له‌وه كردووه كه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت هه‌موو سه‌رچاوه داراییه‌كانى عێراق كه بۆ داعش ده‌چێت وشك بكرێت و رێگرى له سپى كردنه‌وه‌ى پاره‌ى داعش بكرێت.
زێبارى هه‌وڵێك له‌دژى داعش ده‌دات
0
Share.