نوچەنێت.تایبەت
سەرۆکی حکومەتی کوردستان، بڕیاریدا، داهاتی نەوت و غاز کەپێشتر دەچووە سەر حسابی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەداهاتوودا بخرێتە سەر حسابی وەزارەتی داراییەوە، ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەت دەنگدانەوەی زۆری بەدوایخۆیدا هێناو بەبڕیارێکی گرنگ باسکرا، پەڕلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت”ئەو بڕیارە شەفافیەت و سەربەخۆیی لە بواری نەوت زیاتر دەكات”.
رۆزا محمود، پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان و بڕیاردهرى لیژنهى پیشهسازى و سامانه سروشتیهكان لەپەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەت، بەنوچەنێت، بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەبڕیارێکی گرنگ ناو دەبات بۆ زیاترکردنی شەفافیەت لەبواری نەوتدا.
ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت”گرنگی بڕیارەکە لەوەدایە کەئاماژە بەوەشدراوە، کەدواتر داهاتەکە بچیتە سندوقی داهاتی نەوت و غاز، بەپێ یاسای نەوت و غازی 2007 دەبێت سندوقێك دروست بكرێت و داهاتی نەت و غاز بچێتەوە ناو ئەم سندوقە، لە ئیستاشدا ئەم سندوقە دروستكراوە“.
رۆزا محمود پێی وایە، بڕیارەکە کارەکانی ئەو بوارە زیاتر رێکدەخات، و دڵنیایی خۆشی راگەیاند کە”ئەو بڕیارە لەمەودوا شەفافیەت و سەربەخۆیی لە بواری نەوت زیاتر دەكات، چونكە بەپێ یاسا دەبێت بەم شێوەیە بێت، و دەبێت داهاتەكە راستەوخۆ لە ژێر دەستی وەزارەتی دارایی بیت، نەك بچێتە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئینجا لەوێ بدرێت بەوەزارەتی دارایی“.