سەرۆك كۆماری عێراق سەردانی تاڵەبانی دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆك كۆمار لە كۆبونەوەی لەگەڵ سكرتێری گشتی یەكێتی سڵاو رێزی هەردو سەرۆكی توركیا و ئێران و لێپرسراوانی هەردو وڵاتی پێ گەیاند.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی كۆمار بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٥/٦/١٠ سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم سەردانی جەلال تاڵەنابانی سكرێتی كشتی یەكێتی كرد لە سلێمانی و سەرلەنوێ پیرۆزبایی لێكردەوە بە بۆنەی تێپەڕبونی چل ساڵ بەسەر دامەزراندنی (ی.ن.ك) دا و خۆشحاڵیی خۆیشی دەربڕی كە تەندروستیی بەڕێزیان لە بەرەوە پێشچونی بەردەوامدایە“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”سەرۆك كۆماری عیراق ئاماژەیكرد بۆ ئەنجامە ئیجابییەكانی هەردو سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ هەریەك لە كۆماری توركیا و كۆماری ئیسلامیی ئێران و وتوێژەكانی لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی هەردو وڵاتدا“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”مەعسوم سڵاو رێزی هەردو سەرۆكی توركیا و ئێران و لێپرسراوانی هەردو وڵاتی گەیاندە سەرۆك مام جەلال كە خوازیاری هەرچی باشتری تەندروستیی بەڕێزیان بون“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com