بارزانی و نوجەیفی كۆبونەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كۆبونەوەو لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی 6ـی 2015 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق كرد“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتە ئەمنییەكان و هەڕەشەكانی تیرۆریستان بۆ سەر عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها باس لە بارودۆخی پارێزگای ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین كرا و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی داعش خرایە بەر باس“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لەم كۆبوونەوەیەدا جەخت لە پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و ئاوارەكان كرایەوە و بە پێویستیش زانرا ڕێگە لە هەموو هەوڵێك بگیرێت كە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە جۆراوجۆرەكانی عێراق“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com