پەرلەمان:چین بەچاوێکی پڕ بایەخەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،رایگەیاند،چین وڵاتێکی گەورە و کاریگەرە لەناوچەکەدا، پێمان خۆشە پەیوەندی لە نێوان هەرێمی کوردستان و چین پەیوەندییەکی بەهێز بێت، بەتایبەتیش لە بواری دیبلۆماتی و ئابوری و زانستی و وەربەرهێناندا.

ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ ٤ شەممە، ١٠-٦ د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکرد لە تان بانگین، کونسوڵی گشتی چین لە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کونسوڵی چین بەبۆنەی کردنەوە کونسوڵخانەکەیان لە هەرێمی کوردستان تیشکی خستە سەر کاریگەریی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی و وتی “چین بەچاوێکی پڕ بایەخەوە سەیری هەرێمی کوردستان دەکات، چونکە هەرێمی کوردستان لەڕووی ئابوری و داهاتی سرووشتی و کشتوكاڵەوە دەوڵەمەندە، لە داهاتووشدا پەیوەندییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا هەنگاوی گەورە دەنێت“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، سوپاسی وڵاتی چینی کرد لە کردنەوەی کونسوڵخانە لە هەرێمی کوردستان و وتی “هیوادارین لەمەودوا وڵاتی چین هاوکارمان بێت لە قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان و گەشەکردن لەبواری پیشەسازیدا، چونکە وڵاتەکەتان لەو بوارانەدا، یەکێکە لەوڵاتە پێشکەوتووەکانی دونیا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com