نوچەنێت.هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى پرسى به جینۆسایدناساندنى كه‌یسى كوردانى ئێزدى له ناوچه‌ى شنگال و پێكهاته‌كانى تر، ئه‌مڕۆ 10/6/2015، لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی فه‌یروز ته‌ها جێگرى سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی به جینۆسایدناساندنی كه‌یسی كوردانی ئێزدی له ناوچه‌ی شنگال و پێكهاته‌كانی تر، تاووتوێ كران، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فه‌یروز ته‌ها جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤی په‌رله‌مان، رایگه‌یاند: “له رۆژی 2015/6/3 كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى به جینۆسایدناساندنى شنگال ئه‌نجامدا كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سه‌رۆكى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانه‌وه دروستبووه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌مان تاووتوێ كرد و بڕیارماندا پڕۆژه یاسایه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ین كه خۆى له چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه، له‌وانه رۆژى 8/3ی هه‌موو ساڵێك بكرێته رۆژى جینۆسایدكردنى شنگال و پێكهاته‌كانى تر و ئه‌و خهڵكانهشى كه رزگاریان بووه له ده‌ست تیرۆریستانى داعش، له رووى مادى و مه‌عنه‌وییه‌وه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران زیاتر و كاراتر كار بكات بۆ به جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانی دژ به كوردانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى تر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: “بڕیاره له هه‌فته‌ى داهاتوودا به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونى كێشه و گرفتى چه‌ند داموده‌زگایه‌كى پێویست، سه‌ردانى پارێزگاى دهۆك بكه‌ین و دواتر له هه‌فته‌كانى تردا سه‌ردانى پارێزگاكانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین”.