نوچەنێت.هه‌ولێر:
لیژنه‌ی كاروباری یاسایی پێشنیازی دواخستنی كاركردن به یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره، ژماره 9ی ساڵی 2008 له هه‌رێم بۆ ماوه‌ی ساڵێك پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ 2015/6/10، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردنی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره 9ی ساڵی 2008 له هه‌رێم، كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه به سه‌رۆكایه‌تیی د.ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بِریارده‌ر و و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌ڕێوه‌چوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره، ژماره 9ی ساڵی 2008 له هه‌رێم تاووتوێ كرا و له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا پێشنیازی ئه‌وه كراوه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسای دیكه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باشتری كاروباری به‌كرێدانی خانووبه‌ره له هه‌رێم، كاركردن به یاساكه بۆ ماوه‌ی ساڵێك رابگیرێت.