نوچه نێت
بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى ئیئتلافى داود ئۆغلو سێ مه‌رجى هه‌یه و یه‌كێكیان په‌یوه‌ندى به‌كورد هه‌یه.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو لارى له‌وه نییه حكومه‌تى ئیئتلافى له‌گه‌ڵ سێ لایه‌نه‌كه‌ى دیكه پێك بهێنێت. به‌ڵام بۆ ئه‌مه سێ مه‌رجى هه‌یه و كه ئه‌و به ” سه‌وابت” وه‌سفى ده‌كات. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بێت له‌لایه‌نگرانى فه‌تحوڵڵا گوله‌ن. دووه‌میش پرۆسه‌ى ئاشته‌وایى و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردان به‌رده‌وام بێت و سێیه‌میش په‌یوه‌ندى به پۆسته‌كه‌ى سه‌رۆك كۆماره‌وه هه‌یه كه داواى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى بكرێت كه ئه‌ویش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه.
داود ئۆغلۆ: سێ مه‌رجى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت هه‌یه
0
Share.