نوچه نێت
هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى ده‌كات، به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتووه كه هاوپه‌یمانان له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌ك هاوكارى لۆجیستى داعشیان كردووه.
هێزه‌كانى سه‌دڕى یه‌كه‌م كه‌یه‌كێكه له‌هێزه سه‌ره‌كییه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌یاننامه‌یه‌ك ئاشكراى ده‌كات كه به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه له‌سه‌ر هاوكاریكردنى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه. له‌به‌یاننامه‌كه هاتووه” هێزه‌كانمان تواناى هه‌ڵكوتێته سه‌ر بیستانه‌كانى ناوچه‌ى غه‌والی له‌وێش چه‌ند په‌ره‌شوتێك دۆزراوه‌ته‌وه كه هى ناردنه خواره‌وه‌ى چه‌كى قورسه”. ئه‌مه‌و چه‌ند جارێكه هێزه شیعیه‌كانى عێراق هاوپه‌یمانان به هاوكاریكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.