نوچەنێت.ههولێر:
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند،وەزارەتەكەی دوو لیوای پێشمەرگەی دادەمەزرێنێت و دەرگاش بۆ خۆبەخشەكان دەكاتەوە و هەر كەسێك ئارەزوو دەكات دەتوانیت لە بنكەكانی خۆبەخشینی پێشمەرگەیی لە شارەكانی (دهۆك وهەولێر وكەركوك وسلێمانی) ناوی خۆیان بنووس.
دەقی راگەیەنراوەكە:
ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانی
لەبارەی : دامەزراندنی دوو لیوای پێشمەرگەیی وبانگەشە بۆ هاووڵاتیانی كوردستان بۆ خۆبەخش كردن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری تاكەكان وخۆبەخشەكانی سەر بە وەزارتی پێشمەرگە لە ماوەی دیاری كراوی نێوان ڕۆژانی (14/6/2015) تا (14/7/2015) بانگەشەی كردنەوەی دەروازەی خۆبەخشین دەكاتەوە لە بنكەكانی خۆبەخشینی پێشمەرگەیی لە شارەكانی (دهۆك وهەولێر وكەركوك وسلێمانی) بۆ دامەزراندنی ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانەی كە دیانەوێت ئارەزومەندانە وبێ جیاوازی لەسەر میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە بە پیشەی پێشمەرگە دابمەزرێن بەپێ ی ئەم مەرجانەی خوارەوە:
1- هاوڵاتی هەرێمی كوردستان وناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بێت.
2- تەمەنی لە (18) هەژدە ساڵ كەمتر نەبێت ولە (30)سی ساڵ زیاتر نەبێت .
3- خو وڕەوشتی بەرز وهەڵسوكەوتی باشی هەبێت وبەهیچ تاوانێك وكەتنێكی ئابڕووبەر سزا نەدرابێت.
4- مەرجەكانی جەستەی شیاوی تێپەراندبێت وتەندروستی باشی هەبێت لە تاقیكردنەوەی پزیشكی دەربچێت وباڵای لە (165) سانتیمەتر كەمتر نەبێت ووكێشی لە (55) كیلۆ گرام كەمتر نەبێت .
5- لایەنی كەم دەرچووی پۆلی(6)شەشی بنەڕەتی خوێندن بێت .
6- بەڵێن واژو بكات كە بەهیچ شێوەیەك كارو چالاكی حزبی لەنێو ڕیزەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستاندا نەكات .
7- كەفالەتێكی یاسایی بە بڕی (3,000,000) سێ ملیۆن دینار بدات كە بە لایەنی كەم بۆ ماوەی (8) هەشت ساڵ لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا خزمەت بكات .
8- هەر خۆبەخشێك دوچاری هەر كێشەیەكی وەرگرتن ببێت لە بنكەكانی خۆبەخش با داواكارییەك ئاراستەی وەزارەتی پێشمەرگە بكات .
ئەو بەڵگانەی كە مەرجە هاوڵاتی خۆبەخش هەی بێت لەكاتی سەردانی بنكەكانی خۆبەخشی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە شارەكانی (دهۆك وهەولێر وكەركوك وسلێمانی)دا بریتین لەمانەی خوارەوە :
1- داوایەكی نوسراوی ئارەزوومەندانەی واژۆكراو بەناوی چوارینە وناونیشانی نیشتەجێ بوونی تەواو وژمارەی تەلەفونی خودی داواكار بۆ هاتنە نێو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگە كوردستان.
2- بەڵگەنامەی خوێندنی ساغكراو (مصدق) لەلایەن قوتابخانە وبەڕێوەبەرایەتی پەروەردە (ئەصلی وكۆپی).
3- بەڵگەنامەی باری شارستانێتی (ئەصلی و دوو كۆپی) .
4- بەڵگەنامەی ڕەگەزنامە (ئەصلی و دوو كۆپی).
5- كارتی زانیاری نیشتەجێ بوون (ئەصلی و دوو كۆپی).
6- فۆرمی خۆراك (ئەصلی و دوو كۆپی).
7- دوانزە وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ .
فەریق (جەبار یاوەر مەندە)
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە
وئەندام ووتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزەكانی پاراستنی هەرێم