نوچەنێت.ههولێر:
سەرپەرشتیاری میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند،شەوی رابردوو پیلانێکی چەکدارانی داعشیان پوچەڵکردوەتەوە و زیاتر لە 10چەکداریشیان کوشتوە.
حەمید ئەفەندی، سەرپەرشتیاری میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە)باسنیوزی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش خۆیان له سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوندی بیرحەلان لە میحوەری باشیک نزیک کردەوە، بەڵام بەزوویی ئەم پیلانەی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە پوچەڵکرایەوە.
حەمید ئەفەندی ئەوەشی ئاشکراکرد، هێزەکانی پێشمەرگ توانییان دوو خوکوژ بەر لەوەی بگەنە ئامانجی خۆیان، بتەقێننەوە و جگە زیاتر لە10چەکداری تری ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە، کە لە لایەن پێشمەرگەوە کوژران.