به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى خوێن بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ بریندارده‌بن و نه‌خۆشانى تالاسیمیا ستافی پەرلەمان خوێنیان بەخشی.
به مه‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى خوێن بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ بریندارده‌بن و نه‌خۆشانى تالاسیمیا، ئه‌مڕۆ 9/6/2015،هه‌ڵمه‌تێكى خوێنبه‌خشین له په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تیایدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان و ئه‌ندامان و راوێژكاران و كارمه‌ندان و هێزى پاسه‌وانیى په‌رله‌مان به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كرد.




