نوچەنێت.هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یەكی هێزی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات،هیچ سنورێكی هه‌رێمی كوردستان له خواروی كه‌ركوك نه‌ماوه ئازادنه‌كرێت و سه‌رجه‌میان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دان
عه‌مید ڕوكن ئه‌یوب یوسف،فه‌رمانده‌ی لیوای سێی تایبه‌تی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاندوە”له‌خواروی كه‌ركوك چه‌كدارانی داعش وره‌یان روخاوه،زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پێشتر له‌گونده‌كان پشتگیریان له گروپی تیرۆرستی داعش كردبوو، له‌كاتی ئازادكردنی گونده‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كداران هه‌ڵهاتون‌و به‌شێكی كه‌میان له‌گونده‌كان ماون‌و چه‌ند گوندێكی تریش چۆڵكراوه“.
وتیشی”هیچ سنورێكی هه‌رێمی كوردستان له خواروی كه‌ركوك نه‌ماوه ئازادنه‌كرێت و سه‌رجه‌میان له‌ژێر كۆنتڕۆڵی پێشمه‌رگه‌دان“.
ئه‌یوب یوسف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرابو بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی گونده كوردنشین‌و عه‌ره‌ب نشینه‌كانی خواروی كه‌ركوك، ئه‌وان ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێكردووه، به‌ڵام تائێستا حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند گوندێكی ماوه ئازادی بكاته‌وه“.
ئەو فەرماندەیە هێمای به‌وه‌شكرد”هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك، له هه‌ر شوێنێكیش داعش په‌لاماربدات، خۆی توشی شكست ده‌بێت بۆچونیشی وایه، له‌داهاتوودا چه‌كدارانی داعش ئه‌و سنورانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه چۆڵی ده‌كه‌ن“.