نوچەنێت.ههولێر:
ئەمینداری گشتی گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت،پێویستمان بە دەستورێكی دیموكراتی و سیستەمی پەرلەمانی و ئابوریەكی سەربەخۆ هەیە.
سایتی فەرمی یەكگرتوو بڵاوی كردوەتەوە،ئەمڕۆ سێ شەممە 9/6/2015 محەمەد فەرەج، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرجەم لێپرسراو مەڵبەندەكان و بەرپرسی مەكتەب و دەزگا ناوەندیەكانی یەكگرتووی ئیسلامیی باسی لە پرسی سەربەخۆیی كوردستان كردوەو”ئامادەكاریەكانی (نوسینەوەی دەستورێكی دیموكراتی مەدەنی و پێكهێنانی ئابوریەكی سەربەخۆو پاراستن و بەهێزكردنی یەكریزی ناوخۆی لایەنەكانی) بە گرنگ و پێویست زانی بۆ هەر بەرەو پێشبردنێكی پرسی سەربەخۆیی كە ئەمڕۆ لە هەر كاتێكی دی زیاتر دەرفەتەكانی بۆ رەخساوە“.
وتیشی”ئەگەر بەغداد پابەند نەبێت بە رێككەوتەكانی نێوان بەغداو هەولێر و مادەو بڕگە دەستوریەكانی تایبەت بە مافەكانی گەلی كوردستان ئەوا حكومەت و گەلی كوردستان مافی خۆیانە بە دوای بژاردەی تر بۆ چارەسەركردنی بژێوی هاوڵاتیان و كێشە ئابوریەكانی هەرێم بگەرێن و بریاری لەبارەوە بدەن“.
سەبارەت بە پرسی نوسینەوەی دەستور لە هەرێمی كوردستان فەرەج جەختی كردەوە”لە سەر سیستمی پەرلەمانی وەك سیستەمێكی گونجاو بۆ رێكخستنی دەسەڵاتەكان و سیستەمی حوكمرانی هەرێمی كوردستان“.