نوچەنێت- ئاژانسەكان
جۆزێف هیلەر وتارێكی لە گۆڤاری “كاروباری دەرەوە” بڵاو كردەوە بە ناوی “خەیاڵەكانی سەددام” كە لەبارەی توێژینەوەیەك بوو پنتاگۆن ئامادەی كردبوو، رۆژەكانی كۆتایی رژێمی سەددامییان شی كردبوەوە بە پشت بەستن بە هەزارەها بەڵگەنامە نهێنی حكومەتی عێراقی و چاوپێكەوتن لەگەڵ دەیان سەركردەی عێراقی زیندانی كراو.
لە وتارەكەدا هاتوە كە یاریدەدەرێكی سەدام و نزیك لێی كە سەددامی بە مرۆڤێكی قوڵ و بیركەرەوە ناوبردوە ، دەڵێت بە درێژایی شەو نەدەخەوت و چەندین كاتژمێر بیری دەكردەوە پێش ئەوەی ئیلهامی بۆ بێت لە ڕێگەی خەونەكانیەوە ، ئەو خەونانەشی لە بەیانی رۆژی داهاتوودا دەبوون بە فەرمان ، ئەوانەی چوار دەوریشی بە پێشبینیە بێهاوتاكانی سەرۆكیاندا هەڵدەدا.
زۆربەی ئەو بیرۆكانەی كە سەدام لە خەونەكانیەوە بۆی دەهاتن بیرۆكەی سەیرو سەمەرە بوون بەڵام هیچكام لە هاوكارەكانی نەیاندەوێرا ئەوە بڵێن، هەموویان ئەو رووداوەیان بیر مابوو كە ساڵی 1982 كاتێك سەدام پرسیاری لە هاوكارەكانی كرد كە بە راشكاوی ئامۆژگاری خۆیانیانیانی پێبڵێن لە بارەی جەنگ لەگەڵ ئێران كە ئەو كاتە بارودۆخ زۆر نالەبار بوو ، ریاز ئیبراهیمی وەزیری تەندروستی پێشنیاری كرد سەددام بۆ ماوەیەكی كاتی واز لە سەرۆكایەتی بهێنێت و دوای ئەوەی جەنگ تەواو بوو بگەڕێتەوە سەر پۆستەكەی خۆی وەك سەرۆك، بەڵام لە رۆژی دووەمدا تەرمی ئیبراهیم بە پارچە پارچە كراوی نێردرایەوە بۆ هاوسەرەكەی.
معەمەر قەزافی سەرۆكی لیبا لە یەكێك لە كۆنفرانسە میللیەكانی لیبیا ساڵی 2007 پێشنیاری كرد كە هەموو ئیتالیەكان پشكنینی پزیشكی ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی دەربكەوێت كامیان رەچەڵەكیان لیبییە.
قەزافی وتی داوا لە هەموو ئیتالیەكان دەكەم ئەم پشكنینە ئەنجام بدەن چونكە دڵنیام ژمارەیەكی زۆر لە لیبییەكان لە سەردەمی مۆسۆلۆنی دیكتاتۆردا بەزۆر كۆچیان پێكراوە بۆ ئیتالیا و نەفی كراون ، ئاماژەی بەوە دا كە تاكە چارەسەر بۆ ناسینەوەیان پشكنینی پزیشكی ترشی ناووكی دی ئێن ئەیە.