نوچەنێت- واشنتن پۆست
پەرلەمانتارێكی پێشووی سوننەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت هۆكاری ئەوەی كە باراك ئۆباما هاوسۆزی هەیە بۆ ئێران و ئامادەی هاوكاری و دانوستانە لەگەڵ ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە رەچەڵەكی ئۆباما شیعەیە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی كردەوە كە رۆژی یەكشەممە لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لەسەر یوتیوب بڵاو كراوەتەوە، پەرلەمانتار تەها لهێبی سورە لەسەر ئەوەی كە سەرۆك ئۆباما هاوكاری زۆر لەگەڵ شیعەی ئێران دەكات، ئەمەشی گەڕاندەوە بۆ ڕەچەڵەكە شیعییەكەی سەرۆكی ئۆبامال ە سەری باوكییەوە.
دەشڵێت ناوی باراك حسین ئۆباما ئاماژەیە بۆ ناوی نەوەی پێغەمبەر (د.خ) شەهید ئیمام حسین، دووپاتی كردەوە ئۆباما لە خانەوادەیەكی شیعی پەروەردە بووە و ناوی باوكی حسینە.
رۆژنامەكە دەڵێت ئەم لێدوانە گاڵتەجاڕییەكی زۆری لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردوە ، خوێنەرە ئەمریكییەكان هەست بە سەرسوڕمان و گاڵتەجاڕی دەكەن كاتێك ئەوەدەخوێننەوە كە ئۆبامای مەسیحی ئەجندای ئیسلامی نهێنی هەبێت.
راپۆرتەكە ئاماژە بەو پڕوپاگەندانە دەكات كە لە ساڵی 2008 كاتێك ئۆباما خۆی بۆ سەرۆكایەتی كاندید كرد ،بڵاو كرانەوە، كە دەوترا ئۆباما بە نهێنی موسڵمانە و لە خوێندنگەیەكی ئیسلامی توندڕەوی ئیندۆنیسیا خوێندوویەتی كاتێك دایكی لەوێ كاری كردوە و هاوسەرگیری لەگەڵ موسڵمانێكی ئیندۆنیسیدا كردوە، ئاماژەی بەوە كردوە كە ئەم پڕوپاگەندانە هەموویان لە پێشوودا رەتكراونەوە.
رۆژنامەكە دەڵێت ” لهێبی ، پەرلەمانتارێكی سوننی پێشوی نەناسراوە، لە پێشوودشدا وتی داعش لە دروستكراوی سوریایە بە پاڵپشتی ئێران ، ئەمریكا چووە ناوی”.
راپۆرتەكە روونی كردوەتەوە كە لێدوانەكانی لهێبی لە عێراق پشتگیرییان لێناكرێت ، هەروەك ریدەر فیسەری شیكەرەوەی كاروباری عێراق دەڵێت ،” ئەم قسەو باسانە تەنها ئاماژە بە یەك شت دەكەن ئەویش گەیشتنی دۆخەكەیە بە گرژییەكی زۆری نێوان پێكهاتەكان بەهۆی دەركەوتنی رێكخراوی داعشەوە.
رۆژنامەكە لەزاری شیكەرەوەیەكی عیراقییەوە دەڵێت ” قسەكانی لهێبی بونە هۆی گاڵتەجاڕییەكی زۆر لەناو عێراقییەكان لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان” ئاماژەی بەوە دا كە قسەی ئاوا پوچ و بێمانا هیچ پشتگیرییەكی عێراقییەكان بەدەست ناهێنێت.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتوە تەنها لهێبی نیە كە ئۆباما و شیعەی پێكەوە بەستوەتەوە، محیەدین لازقانی نوسەری سوریش دوڵێت ” شتێك هەیە نابێت لەبیری بكەین ، من بیردۆز پێش كەش ناكەم، رەگەزپەرستیش نیم ، بەڵام باراك ئۆباما پیاوێكی كینی شیعەیە”