نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەسەر روداوەكەی 25/3/2015، كه تیایدا دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنەكەی هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان،به‌ناوی فراكسیۆنه‌كەیانه‌وه داوای لێبووردنی له په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه صاڵح كرد.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی رۆژی 25/3/2015،كه تیایدا دوو په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی هێرشیان كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كه و به‌ناوی فراكسیۆنه‌كه‌شیانه‌وه داوای لێبووردنی له په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه صاڵح كرد و رایگه‌یاند”ئێمه ئه‌و كاتیش وه‌كو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رامانگه‌یاند ئه‌و بابه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست نییه به سیاسه‌ت و تێفكرینی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان،به‌ڵكو ئه‌و بابه‌ته بابه‌تێكی كه‌سییه،به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی رووداوه‌كه دوو له به‌ڕێزان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێمه‌ی تێدابووه،بۆیه ئێستا ئێمه ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه ده‌كه‌ین”.
هه‌ر له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا”جارێكی دیكه ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان،به تایبه‌ت فراكسیۆنی گۆڕان و به تایبه‌تتر به‌ڕێز په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه صاڵح، دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه سیاسه‌تی ره‌سمیی فراكسیۆنی ئێمه نه‌بووه، ئینفیعالێكی دوو هه‌ڤاڵی ئێمه بووه له كاتی گفتوگۆیه‌كدا كه له‌سه‌ر بابه‌تێك كراوه،بۆیه دڵنیایی ده‌ده‌ینه په‌رله‌مانی كوردستان و لێره‌شه‌وه به راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نین كه چۆن ئێمه ئه‌و بابه‌ته‌مان نه‌كردووه،رایده‌گه‌یه‌نین كه داوای لێبووردن له په‌رله‌مانتاری به‌ڕێز كاك عه‌لی حه‌مه صاڵح و فراكسیۆنی گۆڕان ده‌كه‌ین كه ئه‌و رووداوه بوو”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند”جارێكی دیكه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه به تایبه‌ت بۆ به‌ڕێزان له فراكسیۆنی گۆڕان، ئێمه پابه‌ندین به هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی كه له نێوانماندا هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتێك و له به‌یه‌كه‌وه كاركردن و له ته‌وافوق و له تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان بۆ ئه‌و وڵاته كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌یخوازێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته نه‌خوازراوه‌ش ده‌كه‌ینه فرسه‌ت بۆئه‌وه‌ی قسه ده‌رباره‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌وه‌ی بووه په‌رچه‌كردارێك بووه، ئینفیعالێك بووه له گفتارێكدا، بۆیه ئێمه‌ش ده‌خوازین له په‌رله‌مانی كوردستان كه نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانین، ئه‌و بابه‌ته بكه‌ینه مه‌دخه‌لێك له‌وه‌ی كه رێز له پیرۆزییه‌كانی یه‌كتر و رێز له به‌ها و بنه‌ماكانی تێكگه‌یشتنی یه‌كتر بگرین تا بابه‌تی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه”.
ئومێد خۆشناو سوپاسی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیشی كرد بۆ په‌رۆشییان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و هیوای خواست كه ئه‌مه دوا بابه‌تی نه‌خوازراوی له‌و چه‌شنه بێت له په‌رله‌مانی كوردستان.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كرد كه ده‌ستبه‌كاربوون بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكه‌ن و په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدات، هه‌روه‌ها سوپاسیكردن كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانییان كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن.