نوچەنێت . تایبەت
بەجیاواز لەهەموو لایەنە سیاسییەکان، حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، پێی وایە، داهاتی نەوت لەسەر حسابی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بێت یان وەزارەتی دارایی جیاوازیی نییە، دەشڵێن دەبێ سەرەتا کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین.
بەبڕیاریکی نێچیرڤان بارزانی داهاتی نەوت لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ سهر حیسابى وهزارهتى دارایى، بڕیارەکەش لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی کوردستانەوە پێشوازی گەرمی لێکراو بەبڕیارێکی گرنگیان زانی، بۆ دروستبوونی شەفافیەتی زیاتر لەکوردستان.
بەڵام عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، سەرۆکی فراکسیۆنی سۆسیالست دیموکرات، لە پەرلەمانی کوردستان، لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت دەڵێت”ئێمە بروا متمانەمان بەم حكومەتە هەیە، داهاتی نەوت لای هەر وەزارەتێک بێت كێشە نابێت، بەرای من هیچ جیاوازێكی نیە پارەكە لای وەزارەتی سامانە سروشتیەكان یان دارایی بێت، چونکە ئەنجام هەر بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەرف دەكرێت، ئێمە هەموومان خەڵكی ئەم وڵاتەین و هەموو حیزبەكان ئەم حكومەتەیان پێكهێناوە، دەبێت متمانەمان بەیەک هەبێت، بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی و ئاوەدانی زیاتر لەم وڵاتەدا گەشە بكات”
بەبڕوای ئەو پەڕلەمانتارە دەبێت”سەرەتا لەگەڵ بەغدا كێشەكانمان یەكلای بكەینەوە دواتر خۆبەخۆمان كیشەمان نابیت”.