گه‌شه‌ دارا حه‌فید: بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیارێکی زۆر باش بوو

0

نوچەنێت.تایبەت
گه‌شه‌ دارا حه‌فید ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر لیستى یه‌كێتى، بڕیارێکی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لەبارەی داهاتی نەوتەوە، بەبڕیارێکی زۆر باش دەزانێت و هیواش دەخوازێت بڕیاری باشتری لەوبوارەدا بەدودابێت.

گەشە دارا، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت، قسە لەسەر ئەو بڕیارە دەکات كه‌نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی حکومەتی کوردستان داویه‌تى، تێیدا فەرمان دەکات داهاتى نەوت بخرێته‌ حیسابى وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ و دەڵێت”رەخنەی ئێمەی پەرلەمانتاران پێشتر هەر ئەوە بووە، کەلەهەموو دونیادا لەهەیكەلی حكومەتدا وەزارەتی دارایی سندوقی حكومەتە، واتە گیرفانی حكومەتە، كە تائیستا لەکوردستان وا نەبووە سەر پیچی یاسا بووە، دەبوو ئەو بڕیارە زووتر بدرایە، بەڵام ئێستاش کەئەو بڕیارە دراوە بەکارێکی زۆرباشی دەزانین و دەبێت ئیمە كارەكانمان بەرەو موئەسەساتی بەرین“.
ئەو په‌ڕله‌مانتارەی یەكێتی دەشڵێت “ئەم بڕیارە زۆرباش بوو، هیوادارم بڕیاری باشتریشی بەدوادابێت سەبارەت بەزیاتر شەفافكردنی داهاتەكانی نەوت”، پێی وایە “دامەزارندنی سندوقی داهاتی نەوتیش لەداهاتوودا وادەكات، لەو بوارەدا شەفافی زیاتر هەبێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com