نوچه نێت
به‌پێى یاساى توركى بێت هه‌ده‌چه له‌مه‌ودا له‌خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌تدا 26.9 ملیۆن لیره‌ى ده‌بێت كه‌ده‌كاته 13.5 ملیۆن دۆلار.
به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى تورك پریس حزبه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌توانن به‌پێى یاساى توركیا پاره له‌خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌ویش به‌وپێى ئه‌و رێژه ده‌نگه‌ى كه به‌ده‌ستیان هێناوه. به‌پێى سایته‌كه چوارحزبه‌كه به‌مشێوه‌یه پاره وه‌رده‌گرن:
– پارتى داد و گه‌شه‌پێدان: 83 ملیۆن لیره ده‌كاته 35.5 ملیۆن دۆلار
– پارتى گه‌لى كۆمارى: 51 ملیۆن لیره ده‌كاته 20.4 ملیۆن دۆلار
– پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى 33.3 ملیۆن لیره ده‌كاته 15 ملیۆن دۆلار
– پارتى گه‌لانى دیموكرات هه‌ده‌په: 26.9 ملیۆن لیره ده‌كاته 13.5 ملیۆن دۆلار.
حزبه‌كان به‌مشێوه پاره له‌حكومه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن
0
Share.