باپیركامه‌لا: بڕیاره‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى به‌دگومانى ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌

0

نوچەنێت.تایبەت
سه‌رۆكى فراكسیۆنى ئاراسته‌ى سێییه‌م، ڕایدەگەیەنێت بڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی داهاتی نەوتەوە، بەدگومانی لەسەر ئەو پرسە دەڕەوێنێتەوەو سەربەخۆییش دەداتە وەزارەتی دارایی.

بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تی کوردستان، لەئێستا بەدوا داهاتى نه‌وت دەچێته‌ سه‌ر حیسابى وه‌زاره‌تى دارایىیەوە.

باپیر كامەلا، سەرۆكی فراكسیۆنی ئاراستەی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان، کە نوێنەرایەتی پارتی كرێكاران ‌و ره‌نجده‌رانی كوردستان و حیزبی زەحمەتكیشان دەکات، لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت لەبارەی ئەو پرسەوە ،بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بەگرنگ دەبینێت و دەڵێت”قسە زۆر لەسەر داهات و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرا. قسەش لەسەر ئەوە دەكرا كە وەزارەتی دارایی تەنها بۆتە بەشێك لە بەرێوەبەراتیەك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەو تەمویلی دەكات و ئەو پارە دابەش دەكات، ئەوەش واقیع حاڵێك بوو لە كوردستاندا کەهۆکارەکەی قەیرانی دارایی بوو، جاران وەزارەتی دارایی لەلایەن حكومەتی فیدڕالی عیراقەوە بودجەی بۆ دەهات و بەرپرس بوو لە چۆنیەتی دابەشكردنی . بەڵام ئەو گرفتانەی لەمەوەی ئەو ساڵ و چەند مانگە دروست بوون، بەهۆی نەناردنی بودجەی کوردستان لەلایەن عێراقەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەكان موكەلەف بوو بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی بودجە دابین بكات، لەڕێگای داهاتی نەوتەوە”. بەقسەی ئەو پەڕلەمانتارە ئەوەش ببووە هۆکاری بەدگومانی لەپرسی نەوتدا.

بەڵام بەقسەی باپیر کامەلا ئیستا كە بەهۆی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی کوردستانەوە، ئەو پرسە “رێكخراوە ئەو بەدگومانیەی كە دەكرا لەلایەن لایەنە سیاسییەكان و شەقامی كوردی، تاڕادەیەك دەڕەوێتەوە، ئەوە لەلایەكی تریشەوە سەربەخۆیی وەزارەتی دارایی دەپارێزریت، بەوەش دەتوانین بڵێین بڕیارەکە لەدوولاوە گرنگی هەیە، یەکیان سەربەخۆی وەزارەتی داراییەو دووەمیان رەواندنەوەی ئەو بەدگومانیەیە کەلەسەر داهاتی نەوت هەبوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com