مەسیحییەکان داوای هاوكاری لەپەرلەمانی كوردستان دەكەن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان،رایگەیاند، مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ئەم وڵاتەن و هیواشی خواست بەزوترین کات ناوچەکانیان ئازاد بکرێت و بچنەوە شوێنەکانی خۆیان.

د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکرد لە یونادم یوسف کەنا، سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری و فراکسیۆنی ئاشوریی لە پەرلەمانی کوردستان.

لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی مەسیحییەکانی کوردستان و ئەو ئاوارە مەسیحییانەی کە لە ناوچەکانی موسڵەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان هیوای خواست بەزووترین کات ناوچەکانیان ئازاد بکرێت و بچنەوە شوێنەکانی خۆیان، نەک ناچار بکرێن وڵات جێب‌هێڵن، چونکە بە درێژایی مێژوو ئەم وڵاتە پێکهاتەی ئاینی و مەزهەبی جیاوازی تێدا ژیاوە، نابێت ئەو هەمەڕەنگییە کاڵ بکرێتەوە.

وتیشی”هەرێمی کوردستان پێکهاتەیەکی هەمەجۆرو هەمەڕەنگی هەیە،هەمو پێکهاتەکان ماف و ئەرکیان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و دەمانەوێت ئەو هەمەڕەنگییە لە ئاین و پێکهاتە جیاوازەکان ناسنامەی کوردستان بێت، مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی ئەم وڵاتەن”.

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی دیموکراتی ئاشوری، سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی کرد و داوای لێکرد پەرلەمانی کوردستان، هاوکارییان بێت لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان، بەتایبەتیش کێشەی زەوییە داگیرکراوەکانیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com