نوچەنێت.هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی و چۆنیه‌تیی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرا.
لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ره‌وشی كاره‌با له وه‌رزی گه‌رمادا و گۆڕانكارییه‌كانی له خشته‌ی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتییان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر و به‌رپرسی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا،كه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ری په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی و چۆنیه‌تیی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار ماجد عوسمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر ئه‌وه‌خرایه‌روو كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به‌پاره به‌شدارده‌بن له دابینكردنی به‌شێك له خه‌رجییه‌كانی كاره‌بای نیشتیمانی و كرێی ته‌واوی كاره‌بای موه‌لیده‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن، بۆیه په‌یوه‌ندیداره به پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر، ئه‌ركی حكومه‌ت و خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیشه كه پابه‌ندییه‌كانی خۆیان به دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام و له كاتی دیاریكراودا جێبه‌جێبكه‌ن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر، كێشه‌كانی كه‌میی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی گه‌ڕانده‌وه، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توانای وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌بێت و جگه له‌وه‌ش قه‌یرانی دارایی و پچڕانی هێڵی كاره‌بای نێوان توركیا و هه‌رێم كه پێشووتر له‌توركیا ده‌كڕدرا كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت 17 سه‌عات بۆ 18 سه‌عات به‌پێی توانای وێستگه‌كانیان له وه‌رزی گه‌رما كاره‌با دابین بكه‌ن.
به‌رپرسی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش ئه‌وه‌ی خسته‌روو، كه گرانبوونی نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دابیننه‌كردنی سووته‌مه‌نیی پێویست له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه و له‌گه‌لأ زیاتربوونی كاتی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان.
له به‌رامبه‌ریشدا، لیژنه‌ی بازرگانی و پاراستنی مافی به‌كاربه‌ری په‌رله‌مان رایانگه‌یاند، وه‌كو لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ل لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدان به توانای هه‌رێم بۆ زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن پشتگیریی وه‌زاره‌تی كاره‌با بكه‌ن له دابینكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنان له‌سێكته‌ری كاره‌بادا.