مه‌سرور بارزانی هیواخوازه ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم
نوسینگەی بارزانی رەتی دەکاتەوە
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (زه ناشناڵ)ی ئیماراتی، مه‌سرور بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، هیوای خۆی ده‌ربڕیووه كه جێگه‌ی باوكی بگرێته‌وه، له سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان.
مه‌سرور بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای پارستن و كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (زه ناشناڵ)ی ئیماراتی، هیواخوازی خۆی خستۆته‌ڕوو، بۆ جێگه گرتنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی باوكی، خۆ كاندید كردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان.
دوا به‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه له میدیا كوردییه‌كانیشدا، نوسینگه‌ی مهیرور بارزانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و په‌یامنێر و رۆژنامه‌ی (زه ناشناڵ)ییان تۆمه‌تبار كرد، به‌وه كه ده‌ستكاری وه‌ڵامی پرسیارێكییان كردووه، چونكه وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و هیوایه‌ی نه‌خواستووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی.
پێش ماوه‌یه‌ك جه‌یمس كلادیرود په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (زه ناشنال) كه له ئیمارات ده‌رده‌چێت دیمانه‌یه‌كی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامداوه . به داخه‌وه له ژماره‌ی رۆژی 21/6/2011 دا ، به‌شێك له‌و دیمانه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان وه‌كو خۆیان بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه. له هه‌ندێك ماڵپه‌رو ناوه‌ندی هه‌واڵی رۆژنامه‌وانی كوردیشدا به جۆرێك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌قه ئینگلیزیهكهیدا ، یه‌كناگرێته‌وه . ئیمه ده‌قی ئه‌و دیمانه‌یه‌ی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی به تۆماركراوی لامانه و له‌م رووه‌شه‌وه خودی په‌یامنێر و ده‌سته‌ی نوسه‌رانی رۆژنامه‌كه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه. له باره‌ی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له ئایینده‌دا چ پۆستێك وه‌رده‌گریت و چ تموحێك هه‌یه ، به هیچ شێویه‌ك به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی له وه‌ڵامه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه بیه‌وێت ببێته سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی پارتی، به‌ڵكو ئێمه به ده‌ق لامانه كه به‌ڕێزیان وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌و جۆره بووه (( ئیمه له خزمه‌تی میلله‌تی خۆمانین و هیچ سیغه‌یه‌كی دیاریكراو فه‌رز ناكه‌ینه سه‌ر میلله‌تی خۆمان )).
له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه و لایه‌نه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ كورد و دۆزی ره‌وای خه‌لكی كوردستان ، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی نه‌یگووتووه كه ده‌یه‌وێت عه‌قلیه‌تی ئه‌و خه‌ڵكانه بگۆرێت كه‌له‌گه‌ڵ كورد ده‌ژین ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێزیان له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌ڵێ (( ئه‌وانه‌ی كه ئینكاری كورد ده‌كه‌ن ، تا ئه‌و كاته‌ی جۆری بیركردنه‌وه‌یان نه‌گۆڕن و به دیدێكی كراوه‌تر و عه‌قلیه‌تێكی جیاوازتر مامه‌ڵه له گه‌ڵ كورد نه‌كه‌ن ، ئه‌و لێك تێنه‌گه‌یشتنه به‌رده‌وام ده‌بێت. ده‌بێت به یه‌ك چاو سه‌یركردن و پێكه‌وه‌ژیان له نێوانهمان هه‌بێت))
له پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ی رای گشتی ئه‌م روونكردنوهیهمان به پێویست زانی.
نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی
21/6/2011