نوچەنێت-ئيرةم نيوز
حیزبی بەعسی ئوردنی دەلێت هۆكاری مردنی تاریق عەزیز روون نییە و راپۆرتی لایەنی عێراقی جێگەی گومانە و دەبێت پزیشكایەتی دادوەریی ئوردن دووبارە لێی بكۆڵێتەوە.
ئەكرەم حیمسی سكرتێری گشتی حیزبی بەعسی ئوردنی بە ئیرم نیوزی راگەیاندووە كە تەرمی تاریق عەزیز لە بەغدا ونبووە و بەرپرسیارێتی ئەو ئابڕوچوونەش لە ئەستۆی حكومەتی عێراق و میلیشیا شیعەكانە.
حیمسی وتویەتی لە رێگای سەرچاوە تایبەتییەكانی خۆیانەوە زانیویانە كە دوو رۆژە تەرمی تاریق عەزیز دیار نییە، هەروەك رۆژەكانی كۆتایی تاریق عەزیزیش جێگەی گومانن و ئەو هۆكاری مردنەی حكومەتی عێراق رایگەیانددوە جێگەی متمانە نییە و دەبێت لایەن ئوردنیی بە سەربەخۆ لە هۆكاری مردنەكەی بكۆلێتەوە و فشار لە حكومەتی عێراق بكرێت تا تەرمەكە بنێرێتە ئوردن.