نوچەنێت-ئاژانسەكان
جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت شەڕی داعش پێنج ساڵی دیكە دەخایەنێت و ئەو رێكخراوە تیرۆریستە ناوچەی دیكەش داگیردەكات.
جۆن كێری لە پەیامێكدا كە بە كۆنگرەی پاریسی دژەداعشی گەیانددوە و دزەی كردۆتە ناو میدیاكان، وتویەتی داعش رێكخراوێكی ترسناكە و بێگومان دەست بەسەر ناوچەی دیكەشدا دەگرێت لە عێراق و سوریا.
هەر لەو پەیامەدا جۆن كێری وتویەتی شەڕی دژەداعش پێنج ساڵی دیكەش دەخایەنێت.