كەسایەتیە ناودارەكانی جیهان چەند كاتژمێر دەخەون

0

نوچەنێت- ئەلعەرەبیە

 

دەزگای نیشتمانی بۆ خەوتن لە ئەمریكا ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكات كە ئەو كەسانەی تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 64 ساڵیدایە پێویستە  7 كاژێر بۆ 9 كاژێر بخەون بۆ ئەوەی تەندروستییەكی باشیان هەبێت.

 

بەڵام ئەم ئامۆژگارییە لای كەسە زیرەك و ناودارەكانی جیهان زۆر گوێی پێنەدراوە، خانمی ئاسنینی بەریتانیا مارگرێت تاتشەر تەنها 4 كاژێر دەخەوت لە شەوو ڕۆژێكدا. هەروەها سەرۆكوەزیرانی پێشووی بەریتانیا وینستۆن چەرچڵ 4 كاژێر دەخەوت لەگەڵ كاژێر و نیوێك لە رۆژدا.

 

سایاسەتمەداری ئیتالی سیلڤیۆ بەرلسكۆنی 2-4 كاژێر دەخەوێت، بەڵام باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا ماوەیەكی درێژتر دەخەوێت كە 6 كاژێرە.

 

ساسیەكان لە كەسایەتیە ناودارەكانی تر زیاتر دەخەون.

 

نیكۆلا تێسلا كە بە باوكی كارەبا ناسراوە تەنها 2 كاژێر لە شەوێكدا دەخەوت، تۆماس ئەدیسۆنیش تەنها 3 كاژێر دەخەوت، بەڵام بیل گیتسی دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆ سۆفت نزیكەی 7 كاژێر دەخەوێت.

 

توێژەران ئەم توێژینەوەیان لە نێوان 1401 كەسدا كردوە كە لە كەرتە جیاوازەكاندا كاریان كردوە ، لە توێژینەوەكەدا دەركەوتوە كە ئەوانەی لە بواری بازاڕ و پەیوەندیە گشتیەكاندا كار دەكەن كەمترین كاژێر دەخەون.

 

لەگەڵ ئەوەی زیرەكەكان و سیاسیەكان كەمترین كاژێر دەخەون بەڵام تا ئێستاش توێژینەوەكان ئەوە دووپات دەكەنەوە كە خەوی هاوسەنگ و پێویست پەیوەستە بە تەندروستی باشەوە، ئەوانەی بڕی تەواو لە خەو وەردەگرن زیتر خاوەنی تەندروستیەكی عەقڵی باشترن، هەروەك كەمتر ئەگەری توشبوون بە قەڵەوی و فشاری خوێن و كۆلیسترۆل و جۆری دووەمی شەكرەیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com