ئۆباما: دەبێ دۆسیەی ئەمنیی ئەنبار بە سوننەكان بدرێ

0

نوچەنێت-سكای نیوز

 

باراك ئۆبامای سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەلێت وڵاتەكەی چاوەڕوانی دەرچوونی یاسایەكە لە عێراق كە بەرپرسیارێتیی ئەمنیی پارێزگای ئەنبار بداتە هۆزە سوننییەكان.

 

لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی گروپی G7 لە ئەڵمانیا، باراك ئۆباما وتی عێراقییەكان ئەگەر دەیانەوێت داعش ببەزێنن، دەبێ ریزەكانیان یەكبخەن، وتیشی یاسای پێكهێنانی پاسەوانی نیشتیمانیی بۆ ناوچە سوننییەكان دەبێتە بنەمای روخاندنی داعش.

 

ئۆباما ئاماژەی بە ئەزموونی سەركەوتنی هۆزە سوننییەكان كرد بەسەر رێكخراوە توندڕەوەكان لە ساڵانی رابردوودا.

 

ئۆباما جەختی كردەوە كە وڵاتەكەی ستراتیژییەتێكی تەواوی نییە بۆ جەنگان لەدژی داعش و چاوەڕوانی پرۆژەی دەسەڵاتدارانی عێراقە.

 

ئۆباما داوای لە توركیاش كرد سنوورەكانی كۆنترۆڵبكات و نەهێڵێ چیتر چەكدارانی بیانی پەیوەندی بە داعشەوە بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com