نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری رێكخراوه‌كان ئاشكرای دەكات ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی كاروباری رێكخراوه‌كانن موچه‌ی مانگی شوبات و ئازار پێكەوە وه‌رده‌گرن.
جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری رێكخراوه‌كان به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە:به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه‌كان خه‌رج بكرێت.
وتیشی:ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه تا ئێستا ناویان نه‌هاتوه‌ته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌كانیان به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا.
راشیگه‌یاند: هه‌موو رێوشوێنه ئیدارییه‌كان ئه‌نجامدراون و ناوه‌كانیان سبه‌ینێ 9-6-2015، ره‌وانه‌ی ئه‌و بانك و لیژنانه ده‌كرێت كه پێشتر موچه‌یان داوه به‌و فه‌رمانبه‌برانه.