نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا پیرۆزبایی لە هەدەپە دەكات بەبۆنەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی تورکیا و دەشڵێت،هیوادارین ئەو سەرکەوتنە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری پرۆسەی ئاشتی و یەکتر قبولکردن.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە:
بە بۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی گەلان،هادەپ، بە تێپەراندنی بەربەستی ١٠٪ـی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە،پیرۆزبایی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەین.
هیوادارین ئەو سەرکەوتنە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ قوڵکردنەوەی زیاتری پرۆسەی ئاشتی و یەکتر قبولکردن. هادەپە دەتوانێت لە چوارچێوەی پرەنسیپە دیموکراسیەکاندا دۆزی کورد لە تورکیا بەرەو کەنارێکی ئارام بەرێت. بۆیە هیوادارین ئەو سەرکەوتنە پاڵپشتێکی بەهێز بێت بۆ ئەو ویستە.
محەمەدعەلی یاسین
وتەبێژی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان
8/6/2015