نوچەنێت.ههولێر:
بەغدا ئهمڕۆ ڕی ٥٠٨ ملیار و ٨١٥ ملیۆن دیناری وەك بودجهی مانگی ئایار خستە سهر حسابی بانكی حكومهتی ههرێمی كوردستان.
فازیڵ نەبی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق بە NRT ڕایگەیاندوە”بڕی ٥٠٨ ملیار و ٨١٥ ملیۆن دینارمان خستووەتە سەر ژمارەی حیسابی بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بڕە پارەیەی کە خراوەتە سەر حسابی بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی ٤٥٤ ملیار و ٨١٥ ملیۆن دیناری بۆ مانگی ئایارە و ٥٤ ملیار دینارەکەی تری قرەبووی مانگی نیسانی ڕابردووە.
نەبی ڕوونیکردەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.
لە مانگی ڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕێکری زیاتری لەو بڕە نەوتەی هەناردە کردووە، کە لەگەڵ حکومەتی ئتیحادی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، بەڵام تا ئێستا بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێمی ڕەوانە نەکردووە، هەر بەو هۆیەشەوە نێچیرڤان بارزانی لە چەندین جار ئەوەی دووپاتکردووەتەوە ئەگەر حکومەتی بەغدا مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکات، هەڵوێستیان دەبێت.