نوچەنێت:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری خوانی نانی به‌یانی كرد.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی 2015، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و رێباز محه‌مه‌د حه‌ملان، وه‌زیری دارایی هه‌رێم، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیان له شاری سلێمانی كرد و له لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
سەرچاوەكەی خەندان وتیشی”تا ئێستا نازانرێت هۆكاری سه‌ردانه‌كه سیاسی بووه، یان ته‌نها سه‌ردانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ردانه‌كه ته‌نها بۆ به‌شداریكردن بووه له خوانی نانی به‌یانی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا”.
دواتریش نێچیرڤان بارزانی و رێباز حه‌ملان، مه‌كۆی گۆڕانیان جێهێشت و چوونه پارێزگای سلێمانی، بڕیاره هه‌ر 19 پارێزگاره‌كه‌ی عیراق كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه هاتبوونه سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له پلاتفۆڕمه‌كه،ئه‌مڕۆ له دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆببنه‌وه.