نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانتارێكی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت”ڕێکخراوە مەسیحیاكان کاری تەبشیری لە ناو ئاوارە ئێزدییەکانی هەرێم ئەنجام دەدەن و ئێزدییەکان ناچار دەکەن واز لە ئایینەکەی خۆیان بهێنن و بچنە سەر ئایینی ئەوان”.
ڤیان دەخیل،پەرلەمانتاری ئێزدی لەئەنوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەکدا رایگەیاندووە كە”بە دوودڵیەکی زۆرەوە چاودێری بوونی ئەو ڕێکخراوە مەسیحیانە دەکەن، کە کاری تەبشیری و بەمەسیحی کردن ئەنجام دەدەن لە ناو ئاوارە ئێزدییەکانی ناو ئۆردوگاکانی هەرێمی کوردستان. ئەو ڕێکخراوانە بارودۆخەکەیان قۆستونەتەوە و ئێزدییەکان ناچار دەکەن واز لە ئایینەکەی خۆیان بهێنن و بچنە سەر ئایینی مەسیحی”.
ئەوپەرلەمانتارە ئێزدییە بە توندی هەوڵی ئەو ڕێکخراوە جیاجیایانەی ئیدانە کرد و وتی”ئەو چالاکییە تەبشیریانە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئێزدییەکان و مەسیحییەکان دەگەیەنێت.بەر لەوەی زیان و سوکایەتی بێت بە خودی مەسیحییەکان”.