نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەغدا،رایگەیاند،پاش ڕێكەوتنەكەی ئەم دواییە و پابەند بوونی تەواوی چەند مانگی ڕابردووی حكومەتی هەرێم بە هەناردەكردنی بڕی نەوتی دیاری كراو، تەواوی هەڵوێستەكانی حكومەتی ئێستای عێراق دەكەونە ژێر پرسیارەوە.
موسەنا ئەمین سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا،دەڵێت: هەموو ئەو پاساوانەی ئێستا حكومەتی ناوەند باسی لێوە دەكات بۆ بڕینی قوتی هاوڵاتیان لاوازن و ناڕستن و هەر جۆر كێشەیەكیش كە ئەگەر بوونی هەیە دەكرێت لە ڕێگای ترەوە و لە چوارچێوەی یاسادا بیر لە چارەسەری بكرێتەوە و بە سیاسی نەكرێت ، نەك بە برینی بودجە و قووتی خەڵكی و پێویستە بڕگەكانی یاسای بودجە جێ بەجێ بكات.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
لێدوانی ڕۆژنامەوانی
” بەغدا هیچ بیانویەكی نەماوە بۆ بڕینی بودجەی هەرێم”
لەسەرەتای دروستبوون و گەورەبوونی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، حكومەتی عێراقی پاساوەكانی بایی ئەوەندە نەبوون كە قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی پێ ببرێت و ئێستاش پاش ڕێكەوتنەكەی ئەم دواییە و پابەند بوونی تەواوی چەند مانگی ڕابردووی حكومەتی هەرێم بە هەناردەكردنی بڕی نەوتی دیاری كراو لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆ ، تەواوی هەڵوێستەكانی حكومەتی ئێستای عێراق دەكەونە ژێر پرسیارەوە.
هەموو ئەو پاساوانەی ئێستا حكومەتی ناوەند باسی لێوە دەكات بۆ بڕینی قوتی هاوڵاتیان لاوازن و ناڕستن و هەر جۆر كێشەیەكیش كە ئەگەر بوونی هەیە دەكرێت لە ڕێگای ترەوە و لە چوارچێوەی یاسادا بیر لە چارەسەری بكرێتەوە و بە سیاسی نەكرێت ، نەك بە برینی بودجە و قووتی خەڵكی و پێویستە بڕگەكانی یاسای بودجە جێ بەجێ بكات، هەروەك مامەڵەكانی حكومەتی ناوەند بەرامبەر بە پابەندی هەرێم بە ڕێكەوتنەكەوە تەواو پێچەوانەی ئاشتی و پێكەوە ژیانە لە هەرێمی كوردستاندا بە تایبەت هەڵوێستی ئەم دواییەی بەغدا لە بانگهێشت نەكردنی هەرێم بۆ كۆنگرەی پاریس لە كاتێكدا پێشمەرگە بەشدارێكی كارای جەنگی دژی تیرۆرە و هاوكارێكی گرنگی دابینكردنی ئارامی و ئاسایشە لە عێراقدا و تا ئێستاش پشتیوانی كرداری لێ نەكردوە، وێڕای گرتنە خۆ و خزمەتكردنی سەدان هەزار ئاوارەی شارەكانی دیكەی عێراق لە كوردستاندا.
بۆیە پشتیوانی هەر هەنگاوێكی حكومەتی هەرێم دەكەین بە ئاڕاستەی سەربەخۆیی ئابوری و دارایی بەو مەرجەی هاوڵاتیانی كوردستان سودمەندی سەرەتا و كۆتایی بن لێی .
د.موسەنا ئەمین
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
7/6/2015