نوچەنێت . تایبەت
فرسه‌ت سۆفى بڕیارێكى نێچیرڤان بارزانى به‌خزمه‌تى هاوڵاتیان ده‌زانێت و ده‌شڵێت” دڵنیام هه‌نگاوى باشترى به‌دواوه دێ”.
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیارى دا، پاره‌ى داهاتی نه‌وت بچێته حیسابى وه‌زاره‌تى دارایى، ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى پارتى قسه له‌سه‌ر گرنگى ئه‌و بڕیاره ده‌كات.
فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت وتی” یه‌كێك له‌كاره‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه، چۆن وابكه‌ین سیاسه‌تی نه‌وت، مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌ت و په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌رووی متمانه‌وه به‌هێز بكه‌ین. یه‌كێكیش له‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و داهاتانه‌ی له فرۆشتنی نه‌وت و له‌و عقودانه هه‌یه، هه‌موویان شه‌فاف و روون و ئاشكرابن”.
لەلێدوانەکەی بۆ نوچەنێت، فرسه‌ت سۆفى، وتیشی”كارێكی زۆر زۆرباشه، هه‌رچه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵبدات به‌ره‌و شه‌فافیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌یه‌كی به‌هێز له نێوان هاوڵاتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هەنگاو بنێت، بۆیه من پێموایه ئه‌و بڕیاره‌ی كاك نێچیرڤان داویه‌تی، كارێكی زۆرباشی كردوه‌و دڵنیام له داهاتوودا هه‌نگاوی باشتریشی به‌دوادا دێت“.